سوپای عێراق دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعشی له سلێمانی راگەیاند
ئهمڕۆ له ئۆپراسیۆنێكدا هێزه ئهمنیهكانی عێراق له سنوری پارێزگای سلێمانی گهوره تیرۆریستێكیان دهستگیر كردووهو گوته بێژی هێزه عێراقیهكانیش رایدهگهیێنێت كه ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.
لیوا یەحیا رەسول گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، به پشت بەستن بە زانیارییە ههواڵگرییهكان، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (و.ف) دەستگیرکردووە.
ههروهها گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو تیرۆریستەی کە دەستگیراوە سەرکردە بووە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ئاشكراشیكردووه، کە لە رۆژانی داھاتوودا، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق گورزی زۆر گوشندە لە تیرۆریستانی داعش دەوەشێنن