به‌شێك له كابینه‌ی جۆ بایدن راگه‌یێندرا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا دیاری كران

دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا وه‌ك نوێنه‌ری دیموكراته‌كان هه‌ڵبژێردا ئه‌مڕۆ بایدن به‌شێك له كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به پێی راگه‌یاندنی میدیا ئه‌مریكیه‌كان جۆ بایدین سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست نیشانكردووه.
هه‌روه‌ها جه‌یك سولیڤان وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ست نیشانكراوه.
هه‌روه‌ها جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری ئه‌مریكا ده‌بێته راوێژكاری جۆ بایدن بۆ پرسی گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا