مه‌سرور بارزانی و شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبوونه‌وه
دوا ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕؤژه یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی ئه‌مه‌ش كادرانهوهی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا، کۆبووەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌سرور بارزانی ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووه لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوه‌ته‌وه لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و بە هیچ شێوەیەک حکوومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.
باس لهوهشكراوه كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، پرۆسەی گفتوگۆی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێكراوه و شاندی هەرێمی کوردستان هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا دەکات.