یه‌كێتی ئه‌ورووپا هۆشداری ده‌داته توركیا ده‌ڵێت شه‌ڕ و نائارامی له ناوچه‌كه رانه‌گریت رۆژانی داهاتوو یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌بن
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو وڵاتی توركیا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆی كرد و به ناردنی هێز و له‌شكركێشی بۆ چه‌ند وڵاتێك ده‌یه‌وێت مه‌رامه سیاسیه‌كانی بهێنێته دی بۆیه یه‌كێتی ئه‌ورووپا له پێناو وه‌ستاندنی سیاسه‌تی داگیر كاری له ناوچه‌كه‌دا هۆشداری دایه ئه‌نقه‌ره‌و رایده‌گه‌یێنێت كه رۆژانی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ په‌یوه‌ندی نێوان برۆكسل و ئه‌نقه‌ره.
پیته‌ر ستانۆ، گوته‌بێژی نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به ئاژانسی “ئاكی”ـی ئیتاڵی راگه‌یاندووه كه : “برۆكسل هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌یه كه ئه‌و گرژیانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستی كردوون بیوه‌ستێنێت، وه یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌رقاڵی دروستكردنی كۆڕایهكه ئایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین یان رێگای دیكه‌ی خێرا بگرینه به‌ر”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، “رۆژانی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لووتكه‌ی ئه‌وروپا كه بڕیاره له 10 و 11ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و لووتكه‌یه‌دا وڵاتان و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی هه‌نگاو و ره‌فتاره‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی “ئاكی”ـی ئیتاڵی