له خورماتوو داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و قوربانی هه‌یه
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی تیرۆیستانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات هێرش بۆ سه‌ر هاووڵایتانی سڤیل و هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی زیاد كردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر داعش هێرشی كرده سه‌ر خالێكی سوپای عێراق له سنوری قه‌زای خورماتوو.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق لەناوچەی باستەملی رۆژئاوای قەزای خورماتوو ، تاکو ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه كه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان به قورسی به‌رده‌وامن و تا ئێستا 4 سەربازی سوپای عێراق بریندار برینداری گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی خورماتوو