سۆسیالیست: به‌ڵگه‌كانی كاكه‌ حه‌مه‌ ئاماده‌ن

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 5/2/2017 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای یاسایی دژی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان تۆمارکرد، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كان ئاماده‌ن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی محەممەد حاجی مەحموود گوتبووی كه‌ هه‌ر پێنج حزبه‌كه‌ كۆمپانیای نه‌وتیان هه‌یه‌، گۆڕان ماوەی دوو رۆژی وەکو مۆڵەت بۆ محەممەد حاجی مەحموود، دیاری کردبوو تا پاشگەز ببێتەوە و داوای لێبووردن لە گۆڕان بکات، به‌ڵام سكرتێری سۆسیالیست پێداگیری كرد.

پێشتر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردسان رایگه‌یاندبوو، كه‌ سکرتێری گشتیی حزبەکەیان بەڵگەی لەبەر دەستە و لەخۆیەوە ئەو قسانەی نەکردووە. ده‌شڵێن، ئه‌وه‌ ئه‌رز و ئه‌وه‌ش گه‌ز.

له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك پرسی بوونی پاڵاوگه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ وروژێنراوه‌ و پێشتریش خواكوڕك چه‌ندین به‌ڵگه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌، هه‌وره‌ها مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگیری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو كه‌ %18 پاڵاوگه‌ی بازیان موڵكی گۆڕانه‌.

 

Back to top button