سەرۆكی حكوومەت لەسەر كوشتنی ژنێك لە كەلار هاتە دەنگ
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ژنان و كچانی كوردستان دەبێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی مافی ئەوەیان هەبێت ژیانێكی یەكسان و ئازاد و سەلامەتیان هەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی، ژنان و كچانی كوردستان دەبێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی مافی ئەوەیان هەبێت ژیانێكی یەكسان و ئازاد و سەلامەتیان هەبێت.
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، كوشتنی ژنێكی گەنج لە كەلار بە شێوەیەكی دڕندانە، زۆر نیگەرانی كردم، سوپاسی هێزە تەناهییەكان دەكەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان.
باسی لەوەش كردووە، دڵنیاتان دەكەمەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.