پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات لە ترەمپ بۆ بایدن دەستپێدەکات

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت بەخێرایى دەست بەهەماهەنگى دەکەن لەگەڵ تیمەکەى جۆبایدن بۆ دەستپێکردنى پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا پێنتاگۆن، ئێوارەى رۆژى دووشەممە لەلایەن تیمى جۆبایدن وکامالا هاریسى جێگریەوە پەیوەندیان پێوەکراوە.

پێنتاگۆن جەختکردوەتەوە، بەخێرایى دەست بەپێشکەشکردنى هاوکارى بە تیمى جۆ بایدن وجێگرەکەى دەکەن، بەشێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستمە بنەڕەتیەکانى ئەمەریکا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا بەرێوەبەرى ئیدارەى خزمەتگوزاریەگشتیەکانى راسپارد بۆ ئەوەى رێوشوێنەکانى گواستنەوەى دەسەڵات دەست پێبکات.

Back to top button