بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێره‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بانكی خوێن بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت بەهۆی پێویست بوونی ژمارەیەک لە تووشبووانی کۆڕۆنا بە خوێن، سەرەڕای نەخۆشانی تالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجەکە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن بۆیە، بانکی خوێن داواکاری بەپەلەی لە خوێن بەخشانی بەڕیز ئەوەیە بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین .

ده‌قی بانگه‌واز:

بە هۆی پێویست بوونی ژمارەیەک لە تووشبووانی کۆڕۆنا بە خوێن، سەرەڕای نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە .

کە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن بۆیە، بانکی خوێن داواکاری بەپەلەی لە خوێن بەخشانی بەڕیز ئەوەیە بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین .

هەروەها داواکاری لە کۆمەڵە و ریکخراوەکانی خوێن بەخشین هەیە هەماهەنگ بن و رۆڵی خۆیان بگێڕن .

هەروەها داواکارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن و سایت و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوکار بن .

بە هاوکاری و هەماهەنگی هەمووان دەتوانرێ ژیانی چەندین کەس لە مەرگ رزگار بکرێت .

شوێن :-بانکی خوێن. پشت نەخۆشخانەی رزگاری

کات :- 8:00 بەیانی تا 8:00 ئێوارە

Back to top button