سبەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆچی گەنجان بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،بەڕێوەدەچێت.
له‌مباریه‌وه‌ رێواز فایەق ،سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،بانگھێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٥.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان، دانیشتنەکە لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆچی گەنجان، خستنەڕووی راپۆڕتی لیژنەی بەدواداچوون و فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە ھەرێمی کوردستان.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا ھاتووە، گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) کە بەبڕیاری ژمارە ھەشتی ساڵی ٢٠٢٠ پێکھێنرا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە ھەرێمی کوردستان).

Back to top button