ناتانیاھۆ سەردانی وڵاتێكی عەرەبی دەكات

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بەم زووانە سەردانی بەحرەین دەکات، لەسەر بانگهێشتی شازادە ی تاج سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، سەرۆک وەزیران

ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی هەواڵی بەحرەین ( BNA ) بڵاوی کردەوە کە نەتانیاهۆ لەگەڵ شازادە سەلمان بن حەمەد گفتوگۆی تەلەفۆنی کردووە ، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەک لە ڕازی بوون بە پشتگیریکردنی ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا .
لە میانەی ئەو پەیوەندیەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ” بە قوڵترین شێوە سەرەخۆشی لە شا حەمەد بن ئیسا ئال خەلیفە و میری تاجی سەرۆک وەزیران کرد بە کۆچی دوایی شازادە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە “

Back to top button