بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە چاودێری دەکرێت
هەرێمی کوردستان پشکی لەو گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنادایە کە عێراق بڕیارە 10 ملیۆن ڤاکسین بکرێ
لەمبارەوە د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بڵاوکردنەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بە چەند قۆناغێك دەبێت، لەوانەش بەكارھێنانی لەسەر ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و دواتر لەسەر تووشبوانی كۆرۆنا تاقی دەكرێتەوەو لە هەرگرێبەستێکیشدا پشکی هەرێم بە دیاریکراوی شوێنی خۆی هەیە .
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاسۆ حەوێزی ئاشکرای دەکات ، لەو باوەڕەدایە ، ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا ناگاتە عێراق و دەبێت هەوڵی جددی بدرێت لە دوای سەری ساڵی نوێ بگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان
هاوکات حەوێزی ئاشکرای دەکات وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی چاودێری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات و لە ئەگەری هەر کێشەیەکی پزیشکی ، ناهێڵێت ئەو ڤاکسینە لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بدرێت و لە بازارەکاندا بازرگانی پێوە بکرێت