لە سەر رفاندن و چەکدار کردنی منداڵان 50 سکاڵا لە دژی ” پەکەکە ” تۆمار دەکرێت

 

نووسینگەی پاراستنی منداڵان تا ئێستا توانیویانە 10 منداڵ لە دەست پەکەکە ڕزگار بکەن و ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکەنەوە .

نووسینگەی پاراستنی منداڵان لەقامیشلو لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، تا ئێستا زیاتر لە 50 سکاڵایان بە دەست گەیشتووە لە لایەن بنەماڵەی ئەومنداڵانەی لە لایەن ” پەکەکە ‘ وە رفێندراون و بە زۆر چەکدار کراون .

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لەو 50 سکاڵایە 16 سکاڵانامە هی هاووڵاتیانی شاری قامیشلون ، بۆیەش بە گوشارێکی زۆر توانیویانە 10 منداڵ کە بە زۆر چەکدار کرابوون لە دەست پەکەکە بستێننەوەو ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکەنەوە .

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئەو کارەی “پەکەکە” لە دژی یاسا و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەو دەکرێت داکۆکیکارانی مافی مناڵان لە ئەورووپا و هەموو رێکخراوەکانی ئەو بوارە بە پێی یاسا لە دژی پەکەکە بێنە سەر خەت .

Back to top button