گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو زانکوی جیهان واژوودەکرێت

 

بە پێی ڕاگەیاندراوێک لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە ، ئەمڕۆ سێشەممە 24/11/2020 ، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و د.ئەمجەد سابیر سەرۆکی زانکۆی جیهان و لیوا دلێر میران بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی و ژمارەیەک لە ئەفسەرو پلەداری ئەو بەڕێوەبەرایه‌تیە گرێبەستێک واژووکرا کە تەیدا گرینگی بە ڕۆڵی زمان دەدات لە وەزارەتی پێشمەرگەدا .

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە زانکۆی جیهان بۆ لەمەو دوا بەردەوام هاوکارو پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەو سەنتەری زمان دەکات، لە جۆرەکانی زمانی جیهانی و کارگێڕی و رێکخستن و سەرجەم ئەو بوارانەی پێویست بێت لەو بەڕێوەبەرایەتیە و هاوکاتیش ژمارەیەک کۆمپیوتەرو ئامێری ئەلیکترۆنیمان پێشکەش بە سەنتەری زمان کردوە لەگەڵ دابین کردنی مامۆستای وانەبێژ بۆ خولەکانی سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە

Back to top button