حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری دارایی بە سەر چوار هەزار و 500 خێزاندا دابەش دەکات

 

لە شارۆچکەی سۆران لە رێغەی سێ بانکی قەزاکەوە ، هاوکاری دارایی حکومەت بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکرێت .

لەمبارەوە زیرەك قادر، بەرپرسی هۆبەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی  سۆران لە لیدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : لە دوای ئامادەکاری بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو هاوکارییەداراییە بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2020 لەرێگەی سێ‌ بانكی قەزای سۆران ”دەستمان كردووە بە دابەشكردنی هاوكاری دارایی حكوومەت بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و ئەو هاوکارییە بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئابووری ئێستای هەرێم لە بەر چاو گیراوە

لە درێژەی قسەکانیدا زیرەک قادر ئاشکرای دەکات نزیکەی چوارهەزار و 500 خێزانی کەمداهات لەو یارمەتییەی حکومەت بەهرەمەند دەبن و هەر خێزانەی 100 هەزار دینار وەردەگریت

Back to top button