ترەمپ رێكەوتنی ئەتۆمی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

خواوڕك

راوێژكارێكی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كرد، كە ئیدارەی نوێی ئەمریكا پابەند نابێت بە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و دەلێت ئەم رێكەوتنە لەو ئیدارەیەدا جێبەجێ ناكرێت”.

راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، گابریل سۆمای رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ پابەند دەبێت بە بەڵێنەكانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و دەلێت ئامادە نیە بەهیچ شێوەیەك رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی تر جێبەجێ ناكات، دەلێت ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی ئەتۆمی ئێرانی، چونكە پابەند نەبوونی ئەمریكا دەبێتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی.

شایانی باسە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك پابەندی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نابێت و گوتی ئێمە ئەو رێكەوتنە هەڵدەوەشێنینەوە، بەقسەی راوێژكاری ترەمپ بێت، ئیتر ئەمریكا رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندۆتەوە.

Back to top button