شه‌قامی 120 مه‌تری به‌ته‌واوی كرایه‌وه‌

خواكوڕك

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژەی شەقامی 120 مەتری بە ھەموو ماناكانییەوە گرنگە، لەوانە لە رووی ئاوەدانی، لە كاتیكدا ھەرێمی كوردستان لە بارێكی سەختی دارایی تێدەپەڕێت.

نێچیرڤان بارزانی له‌میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژەی شەقمی 120 مەتری رایگه‌یاند، سەرباری باری سەختی دارایی، خەڵكی دلسۆز ھەن و سەرمایەكانیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەگەڕ دەخەن و جیگەی شانازین.

له‌باره‌ی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت، كەرتی تایبەت داینەمۆی سەرەكی ئاوەدانكردنەوەیە و بێ بەشداریكردنی ئەو كەرتە وڵات پێش ناكەوێت و پێویستە كەرتی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان رۆڵی خۆی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ببێنێت.

له‌باره‌ی كۆمپانیای جێ به‌جێكاره‌وه‌ ده‌ڵێـت، كاتێ ھێرشی داعش كە تەنیا 30 كیلۆمەتر لە ھەولێر دوور بوو، ھەندێ لە كۆمپانیاكان كارەكانیان راگرت، بەڵام ئەم كۆمپانیە لەسەر كارەكانی خۆی بەردەوام بوو و جێگەی شانازییە كە لە خەمی وڵاتەكەیدا بوو.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 5/2/2017 پرۆژه‌ی جووت سایدی شه‌قامی 120 مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر بكرێته‌وه‌.

پرۆژه‌كه‌ به‌ رێگای خێرای ناوشاریش ناسراوه‌ و هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ و پێچكردنه‌وه‌یه‌كی تێدانیه‌ و رێگای سەرەكی هەولێر-كۆیە بە شەقامی سەرەكیی هەولێر-شەقڵاوە گرێ دەدرێت.

پرۆژه‌كه‌ ماوه‌ی 4 ساڵه‌ كاری تێداده‌كرێت و درێژیه‌كه‌ی 38 كیلۆمه‌تره‌ و پانی شه‌قامه‌كه‌ 120 مه‌تره‌ و خێرایی سنووردار له‌ شه‌قامه‌كه‌ 100 كیلۆمه‌تره‌ له‌كاتژمێرێكدا.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ته‌واوی به‌ده‌وری شاری هه‌ولێر ده‌خولێته‌وه‌ و بڕی 450 ملیۆن دۆلار تێچووی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ و كاری دیزاین و نه‌خشه‌دانانی له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ دروست كراوه‌.

Back to top button