سبەی چوارشەممە هاوکاری دارایی بە سەر دانیشتووانی سەیدسادق دا دابەش دەکرێت

 

لە راگەیاندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق داوا لەو خێزانانە دەکات کە پێشتر ناویان  لە لیستی خێزانە کەمدەرامەتەکان دا تۆمار کراوە سەردانی بانکی سەید سادق بکەن .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ئاگاداری ئەو خێزانە کەم دەرامەتانەی سنووری قەزاکە دەکەینەوە ، کە ناویان لە لیستی ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆیان دابینکراوە ، سبەی چوارشەممە ٢٥ی١١ی٢٠٢٠، سەردانی بانکی سەیدسادق بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکاریەکانیان.

هاوکات داوا کراوە ئەو کەسانەی سەردانی بانک دەکەن پێویستە ناسنامەی باری شارەستانیان لە گەڵ کۆپییەک لە فۆرمی خۆراک پێ بێت

Back to top button