تەقینەوەیەک عەفرین دەهەژێنێت
لە بازاڕی ” هال ” نزیک ناوچەی پیشەسازی لە عەفرین بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو چەندین کەس بوونە قوربانی
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ، بە پێی زانیارییەکان 3 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوەو 16 کەسیش بریندار بوون
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە .