له‌ مه‌رزی باشماغ خه‌تی ئاسایش چیه‌؟

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو پرسی به‌ قاچاغهێنانی كه‌ڵو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو رێگا پێنه‌دراو له‌ مه‌رزی باشماغ بووه‌ مژاری گه‌رمی میدیاكانی كوردستان و رۆژنامه‌نووسیێكیش چه‌ند نێھنیه‌ك له‌ باره‌ی مه‌رزه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و خه‌تێك به‌ ناوی خه‌تی ئاسایش ئاشكرا ده‌كات.

كارزان سه‌باح هه‌ورامی، رۆژنامه‌نووس له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت: ئێستا له‌ مه‌رزی باشماغ جیا له‌ رێکاری ئیداری و قانوونی که‌ وه‌ک مه‌رزێک ده‌کرێت، خه‌تێک کراوه‌ته‌وه‌ له‌و مه‌رزه‌ پێی ده‌لێن خه‌تی ئاسایش که‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ ده‌زگای زانیاریه‌ ئه‌و خه‌ته‌ کاری چییه‌؟ کاری ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاڵا و که‌لوپه‌ هاورده‌ بکرێت به‌بێ داتاکردن و پاره‌که‌شی راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ سه‌ر بانق حسابێک که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی ده‌هێنرێته‌ ئه‌م دیوو له‌رێگای ئاسایشیه‌وه‌ ده‌بێت بریتین له‌ جگه‌ره‌ی قاچاغ هێلکه‌ ماده‌ی ئاسن و مه‌رو ماڵات و دراوی ئێران که‌ره‌سته‌ی کاره‌بایی سه‌رجه‌میان له‌رێگای گروپ وه‌تس ئه‌پ و له‌رێگای چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌شنوسێت: کاره‌که‌ی ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌بن متمانه‌یان به‌هه‌موو بازرگانێک نییه‌ و ده‌ترسن ده‌نگیان ته‌سجیل بکه‌ن بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن باره‌کان بده‌نه‌ که‌سانی خۆیان.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ : ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریاری داوه‌ ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن داخلی کوردستان نه‌بێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌کی زۆری ئۆتۆمبێلی یابانی و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی مۆدیل کۆن له‌ نیوان ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٧ داخل کراون که‌ به‌های داخل کردنه‌که‌ بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک ١٠٠ وه‌ره‌قه‌یه‌ بۆ ٣٠ ئۆتۆمبێل ٣٠٠٠ دۆلار ده‌کات.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م ئامارانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شاردرێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک ئاماده‌ ده‌کرێت و ئه‌و ژماره‌ه‌ی وه‌ک داهاتی گورمگ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌لام داهاتی گشتی مه‌رزی باشماغ ده‌چێته‌وه‌ خه‌تی ئاسایشی که‌ تائێستا حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار نین.

له‌ كۆتایدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌شنوسێـت: ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌ ئێستا قاچاغی بچوک ده‌ستی پێکردووه‌ ئاسایشی و به‌رپرسی بچوک بچوکی یه‌کێتی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاسایش مه‌رز تێکه‌ڵ کردووه‌ و له‌ قاچاغی بچوکدا پاره‌یه‌کی باش ده‌ست ده‌که‌وێت قاچاغی بچوک له‌ هه‌ر بارێک ٣٠ بۆ ١٠٠ وه‌ره‌قه‌ قازانجه‌.

Back to top button