له‌ چین به‌ هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاله‌تێكی كۆرۆنا 500 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو وڵاتی چین رایگه‌یاند كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی رابردوو 7 حاله‌تی نوێی توشوبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و ئه‌مڕۆش به‌ هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاله‌تێكی نوێی كۆرۆنا له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌نگهای، سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی له‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی “شه‌نگهای”ی رۆژهه‌ڵاتی چین هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند حاله‌تێكی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پشكنین دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ناو كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی “پۆدۆنگ شه‌نگهای” سه‌ریهه‌ڵدا‌وه‌

هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه‌ چینیه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی حاله‌ته‌كه‌ زیاتر له‌ 500 گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی “پۆدۆنگ شه‌نگهای” هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و پێشوازیكردنی 45%ی ئه‌و گه‌شته‌ ئاسمانییانه‌ی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ دێن، ره‌تكرده‌وه‌.

Back to top button