له‌ عه‌فرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو سوپای توركیا شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانی داگیركرد، به‌ هۆیه‌وه‌ دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ تێكچوو له‌ ماوه‌ی رابردووش ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ روویداو هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری عه‌فرین ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدان و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ نزیك بازارێكی گشتی عه‌فرین به‌ هۆسه‌وه‌ 3 كەس كوژران  و برینداربوونی 17 كەسی دیكە. بەھۆی سەختی برینی بریندارەكانیش، مەزندە دەكرێت ژمارە كۆژراوان به‌رزبێته‌وه‌. و ژمارەیەكی زۆر لەو كوژراو و بریندارانە خەڵكی سیڤیلن و نازانرێت ئایا چه‌كداریش له‌ناویان هه‌ن یان نا.

جێگای ئاماژه‌یه‌، شاری عه‌فرین لە لایەن هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ داگیركراوە و ماوە ماوە تەقینەوەی لەم جۆرە تێیدا روودەدات و قوربانییەكان ھاووڵاتی سیڤیلن.

Back to top button