وه‌زیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیا دەکات

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بەسەرۆکایەتی شاندێک کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی نەوت، بازرگانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتووە، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ گفتوگۆ دەکەن.

Back to top button