جۆ بایدن ریکۆردێکی دیکە دەشکێنێت

جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری ریکۆردی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگیان لەمێژوی ئەمریکادا شکاند بەکۆکردنەوەی زیاتر لە 80 ملیۆن دەنگ.

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی ئەمریکا، دوای یەکلایبونەوەی چەند ویلایەتێکی دیکەی وەک جۆرجیا، میشیگن و پێنسلڤانیا دەنگەکانی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ زیاتر لە 80 ملیۆن بەرزبوەوە و بەوەش بوە یەکەم کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ئەو ژمارە زۆرەی دەنگ بەدەستبهێنێت.

باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەساڵی 2008 ژمارەی دەنگەکانی 69 ملیۆن بو، بەڵام لەدوای فرانکلن رۆسەڤێڵت لەساڵی 1932 بایدن زۆرترین دەنگی هەلبژاردنەکانی بەدەستهێناوە.

ئێوارەی دوێنێ (بەکاتی هەرێمی کوردستان) جۆ بایدن سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا بڕیاریداوە سبەی سێشەممە چەد پۆستێکی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی دیاریبکات، بڕیاریشیدا ئەلیجاندرۆ مایۆرکاس بکاتە وەزیری ناوخۆی ئیدارەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بایدن بۆ یەکەمجار ژنێک دەکاتە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و جۆن کیری وەزیری دەرەوەی پێشوشی وەک راوێژکاری کەشوهەوا دیاریدەکات.

Back to top button