بایدن: پاشەكشە ناكەین
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕۆژی سێشەممە گوتی : ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی سەرکردایەتییە مێژووییەکەی .
لە لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی گوتی ” ئەم تیمە گەڕانەوەی ئەمەریکا ڕادەگەیەنین نەک کشانەوە لە جیهان ” .
بایدن گوتیشی ” ئەنتۆنی بلینکن متمانە لە وەزارەتی دەرەوە دەگەڕێنیتەوە و کار بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات “