ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران ھەنگاو دەنێن

هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، بەتایبەتی لە باشوری سوریا ڕۆژانە بە ڕوونی دەردەکەوێت.
ئەمریکا ڕای خۆی نوێکردەوە لە پشتیوانیکردنی هاوپەیمانی ستراتیژی لە مافی تەواوی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی، هەروەها بۆ رێگیریکردن لەو مەترسیانەی کە بەهۆی بوونی میلیشیا سەربازییەکانی ئێران لە سوریا دروست بوون.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ئاشکرای کرد، کە جوڵەیەکی دووقۆڵی ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە بۆ چاودێریکردنی مەترسییەکان لە ناوچە سنوورییەکان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی کشانەوەی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران و حزبوڵڵا کردەوە لە ناوچەكە.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button