Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

ھەشت سەربازی ئێرانی كوژران

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە بۆردومانێکی شەوانەی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا هەشت کەسی ئێرانی کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی AFP ڕایگەیاند، کە ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەیەکە ڕایگەیاند، کە مردووەکان سوری نین،بەڵام نەیانتوانی ناسنامەكەیان ئاشكرا بكەن.

قوربانیەکان بەهۆی تۆپبارانی عەمبارێکی زرێپۆشی حزبوڵڵای ئێرانی و لوبنانی لە ناوچەی جەبەل ئەلمەنە لە باشوری ڕیفی دیمەشق کوژران. هەروەها تۆپبارانەکە شوێنێکی گروپی پرۆئێرانی لە شارۆچکەی قۆنیتەرە کردۆتە ئامانج.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button