دژه‌تیرۆری یه‌كێتی كادیرێكی گومانلێكراوی خۆی له‌ده‌ست ئاسایش ده‌ڕفێنێت
خواكوڕك
شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو نارنجۆك فڕێ ده‌درێته ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتوچۆ له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، پاشان دوو گومان لێكراو له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه‌وه ده‌سگیر ده‌كرێن كه سه‌ر به ده‌زگای دژه تیرۆری سلێمانین.
ده‌سگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه بووه هۆكاری ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان ده‌زگای پۆلیسی شاره‌كه و ده‌زگای دژه‌تیرۆری سلێمانی، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، گیراوه‌كان یه‌كێكیان هه‌ڵات و ئه‌وی تریش هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی گه‌یشته چه‌مچه‌ماڵ، دوای سووكایه‌تیی زۆر به پۆلیس و ئاسایش، گیراوه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو ئاسایشی چه‌مچه‌مال به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌ئاشكرا دیار بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سگیركران ناسنامه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆریان له گیرفان بوو، ئێمه‌ش به‌هۆی كاره گێره‌شێوێنیه‌كه‌یانه‌وه ده‌سگیرمان كردن، به‌ڵام هێزێکی دژە تیرۆری سلێمانی، گەیشتوونەتە بنکەکە و بە زۆرەملێ ئەو کەسەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
ئه‌و سه‌چاوه‌یه ده‌شڵێت ئیمه هه‌ر زوو سه‌رووی خۆمان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌و سنووره ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو بێ ده‌نگ كراین و گوتیان نابێت میدیاكان به‌مه بزانن.
پێشتر دوو ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن دژه تیرۆری حزبه‌كه‌وه رفێنران و تا ئێستاش هیچ زنیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرا نه‌بووه و ده‌زگاكانی ئاسایشیش روونكردنه‌وه له‌وباره‌وه ناده‌ن.