بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: مەلاكەی كۆمەڵ هەمان قسەی داعشانی كردووە

خواكوڕك
دوای ئەوەی مەلایەكی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكیدا لە بارەی ئاینی زەردەشتی فەتوای كوشتنی بۆ بڕوادارانی زەردەشتی دەكرد, لە وەڵامیدا بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت:” رێكاری تووند لە بەرانبەرئەو مەلایە دەگرینە بەر و پێویستە داوای لێبوردن بكات, دەشڵێ، “مەلاكەی كۆمەڵی ئیسلامی هەمان قسەی داعشانی كردووە

(فەریدوون حەسەن غەریب) بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتبوو ” ئەو مەلایەی لە شاری سلێمانی لێدوانی لەبارەی دینی زەردەشتی داوە لیژنەیەكی لەسەر دروست كراوە و بانگھێشت دەكرێت و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، پێویستە داوای لێبوردن بكات و رەنگە دواتر سزایش بدرێت.”
بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی گوتیشی، ”ئەو ماموستایەی ئاینی باسی لەوەكردووە ئەوەی دەبێتە زەردەشتی ئاگادار دەكرێتە لە ماوەی سێ رۆژ ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە دەكوژرێت، هەڵبەت داعشیش ھەمان ئەو قسەیە دەكات، بۆیە نابێت فەتوای وا بدات و خوێنی مرۆڤ حەڵال بكات.” بۆیە رێكاری تووند لە بەرانبەر ئەو مەلایە دەگرینە بەر، لە بەرانبەر ئەو قسانەی كە كردوونی و زەردەشتییەكانیش ئەمڕۆ سكاڵایان لەسەر تۆمار كردووە.”

شایەنی باسە, (مەلاحەسیب) گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی (مەلاڕەسووڵ) لە سلێمانی، كە ھاوكات كادیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە، لە راپۆرتێكی (بی بی سی فارسی)دا، ئاماژەی بەوە كردبوو ئەو كەسانەی بوونەتە پێڕۆی ئایینی زەردەشت، دەبێت ٣ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ بدرێت، ئەگەر گەڕانەوە سەر ئایینی ئیسلام ئەوا زۆر باشە، ئەگینا ئەگەر حوكمێكی شەرعی ھەبێت، ”دەبێت لەسێدارە بدرێن”. بەو ھۆیەشەوە ئەمڕۆ یەكشەممە زەردەشتییەكان نیگەرانییان دەربڕی و لە دادگا سكاڵای یاساییان تۆمار كرد

Back to top button