ئۆرشەلیم پۆست : ئیسرائیل گفتوگۆی ئەگەری هێرشی ئەمریکا دەکات بۆ سەر ئێران

 

لە هەواڵێکی تایبەت بە هەوالنێری ئیسرائیل ، ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات سوپای ئیسرائیل لە ئامادەباشیدایە و تاوتوێی ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات لە لایەن ترەمپەوە .

هاوکات بە پێی هەمان سەرچاوە بەرپرسانی سەربە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ، لە چەند هەفتەی ڕابردوو هۆشداریان پێدراوە بۆ خۆ ئامادە کردن لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ، چونکە لە دوای شکستی ترمپ ، ئەو ئەگەرە لە ئارادایە ، بۆ لاواز کردنی کابینەی جۆبایدن ترەمپ سەرکێشی بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا

Back to top button