ئەمریکا : دە ملیۆن دۆلار بۆ سەری سەرکردەی ڕێکخراوی ( بەرەی نوسرە) دیاری دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری دیاری دەکات بۆ ئەوە کەسەی لە بارەی شوێنی ( محەممەد جۆلانی ) سەرکردەی ڕێکخراوی ( بەرەی نوسرە ) زانیاریان پێبدات .

جۆلانی دامەزرێنەری رێکخراوی بەرەی نوسرە یە کە دواتر ناوەکەی بۆ بەرەی ” فەتحی شام ” گۆڕاو لە ساڵی 2016 لە سووریا دامەزراوە

وەک لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە بەرەی فەتحی شام دووەم گەورەترین گروپی تیرۆریستییە لەدوای ڕێكخراوی داعش و لە كۆتایی كانوونی دووەمی 2017 لەگەڵ چوار گروپی تردا لەژێرناوی “هەیئەی تەحریری شام” یەكیانگرتووە

Back to top button