دەیان كارمەندی میدیایی گۆڕان نانبڕاو دەكرێن

خواكوڕك

بزوتنەوەی گۆڕان بە هۆكاری قەیرانی دارایی ، ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و كارمەند لە كارەكانیان لادەدات و ناڕەزایی لێ دەكەوێتەوە چونكە بەشێك لەو رۆژنامەنوسانە هێشتان مووچەی چەندین مانگیان لەلایی بزووتنەوەی گۆڕانە, بەجێبەجێكردنی

بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو گۆڕانەوە ئاشكرایان كرد ، لە چوارچێوەی بڕیارەكەداو وەكو قۆناغی یەكەم زیاتر لە (40) كارمەندو ڕۆژنامەنووس لە كەناڵی ئاسمانی كەی ئێن ئێن و ڕادیۆی گۆڕان دوورخراونەتەوە ، ئیدارەی كەناڵی كەی ئێن ئێن و ڕادیۆی گۆڕان بەنوسراوێك ناوی دوورخراوەكانی ئاراستەی ژوری كارگێڕی بزوتنەوەی گۆران كردووە بۆ ساغكردنەوەی چارەنووسیان بەو پێیەی چیتر لە میدیاكەدا كاریان نەماوەو كۆتایی پێ هاتووە .
سەرباری گلەیی و ناڕەزایەتی ڕۆژنامەنوس و كارمەندانی دوورخراوە ئاماژە دەكەن ، بە بوونی گەندەڵی و ناعەدالەتی و هەبوونی سەدان كارمەندی بندیواری میدیای بزوتنەوەی گۆران ، كە بەشێكی بندیوارەكانی میدیای گۆران موچەكانیان لەسەرووی ملیۆنێك دینارەوەیە، بڕیارەكەش لەلایەن بەرپرسی بەشەكانەوە نادادپەروەری تێدا كراوەو بە میزاج ناوەكان ئاراستەی سەروی خۆیان كراوە .

Back to top button