مەلا بەختیار لەبارەی سڕکردنی من چاوەڕوانی هەڵوێستی کۆسرەت رەسول دەکەم ئینجا بڕیار دەدەم

 

دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری سڕکرنی مەڵا بەختیار جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەرکرد لەبارەی بڕیاری سڕکردنی لە یەکێتیدا، مەلا بەختیار رایگەیاند، چاوەڕێی هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی دەکات و دواتر هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

مەلا بەختیار جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەهونەرمەندانی شێوەكار، سەبارەت بە بڕیاری سڕکردنی لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە رایگەیاند، “نامەوێ‌ بەهیچ جۆرێك بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی چاوەڕێ‌ دەكەم بزانن ئەنجومەنی باڵا سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، كە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە ‌و پێشلێكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتییە، كە جەنابی كاك كۆسرەت سەرۆكی، بزانم چ هەڵوێستێكیان دەبێـت، ئەوكاتە لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەكە، منیش هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم”.

هەروەهاجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی گوتیشی، لەئێستا و لەئاییندەمشدا، بۆ چركەیەك ئەم بڕیارە كاریگەری لەسەرم نەبووە. منیش هەروەم لەناوتاندام، لەناو مێژوو و لەناو میللەتەكەمدام، ئێستاش كەهەم و لەئاییندەشدا ئەگەر قەدەرێك نەیاتە پێشەوە، ئەوا هەر لەناو هاوكێشەكاندام و كاراكتەرێكم لەو كارەكتەرانەی كە كاریگەریم هەیەو كاریگەریشم لەسەر دەبێ‌ .

راشیگەیاند، بۆیە دەمەوێ‌ قسە لەسەر بارودۆخەكە بكەین و ئەوەش بۆ ئێوە گرنگە، چارەنوس‌ و ئەزمونەكە گرنگە، ئەو قەیرانانەی رووبەڕوی حكومەت و خەڵك بۆتەوە گرنگی ئێستایە، لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەو قەیرانە لەسەر هەموو هاوڵاتیەكی كوردستان و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش هەیە، كە قەیرانەكە هەمووان پێكەوە دەهاڕێ‌ .

رونیشیكردەوە، راستە دەسەڵات كەوتۆتە تەنگژەوە‌ و هەوڵدەدەن و بڕیاردەن، بەڵام لەسیاسەتدا ئەنجام گرنگە.

مەلا بەختیار راشیگەیاند، “ئەنجامی هەموو ئەو هەوڵانەشی هەتا ئێستا دراوە: یەكەم، ئەوەیە تائێستا یەك مانگ بەمسۆگەری موچەی خەڵك دابینناكرێت ‌و هەموو ئەو قەرزەی حكومەتیش هەیەتی، كەمنابێتەوە، كەوابێ‌ لەیەكەوە قەرز كە كراوە بەهەر هۆكارێك بێت، كە هۆیە سەرەكییەكەی بودجەو موچەیەو هۆی تریشی لەپاڵدا هەیە‌و بارێكی ئێجگار قورسیشە لەسەر ئەم حكومەتە، كە كۆی كێشەكانی حكومەتەكانی پێشووی هەرێم، ئەم دۆخە ئابورییە، ئەم ژێرخانە لاوازەی لەكوردستاندا دروستكردووە”.

گوتیشی، “لەكاتێكدا دەبوایە ئێستا ئێمە نزیك بكەوتینایەتەوە لەسەنگافورە، كە یەكێكە لەجوانترین نمونەكانی پێشكەوتووی دنیا، بەپێچەوانەوە هاوشانی ڤەنزوێلا دەڕۆین كە یەكێكە لەنابودترین حكومەتەكانی دنیا! زۆر بەداخەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر وڵاتێك ئافاتی گەندەڵی و دزی رووی تێكرد، مەحاڵە ئەو وڵاتە گەشە بكات، وەربچەڕخێ‌، خەڵكەكەی رازی بێت، مەحاڵیشە جیاوازی چینایەتی زۆر نەبێت، چەوساندنەوە و كوشتن و بڕینیش نەبێت‌.

دووپاتیشیکردەوە، ئەم تاڵانی و گەندەڵەییە لەكوردستاندا چارەسەر نەكرێت، ئەو باندەی كە هەن و ئەوانەی فێریبون، بەدڵناییەوە پاشەڕۆژ بۆیان بلوێت كاتێك مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان دروستدەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەكەوێتە ئاستی تاوانی گەورە گەورە‌ و گومانیشم لەم بۆچونەی خۆم نییە، چونكە ئەزمونەكانی دنیا وامانپێدەڵێن . “

Back to top button