جوتیار عادل: گەشبینن لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ مووچە، ئەگەر پارەکە نەنێرن، بژاردەی دیکەمان هەیە
لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە کە ئامادەن بڕەپارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرن بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشبینن لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەکە نەنێرن، بژارەی دیکەیان هەیە.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەشکردنی مووچە. گەشبینین لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت”.
هەروەها گوتەبێژی حکومەتی هرێم راشیگەیاندووە ئەگەر 320 ملیار دینارەکە نەهات بۆ دابەشکردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی رێککەوتن دەبێت لە عێراقەوە مووچەی چوار مانگی دیکەمان بۆ رەوانەبکرێت”.