سەرۆکی شارەوانی پاریس بە بۆنەی کۆچی پارێزگاری هەولێر پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد
بە بۆنەی کۆچی دوای فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان هیدالگۆ لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی رادەگەیەنێت.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی شارەوانی پاریسدا هاتووە: لە جیاتی خۆم و هەموو دانیشتووانی پاریس، پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز فرسەت سۆفی دەکەم .
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :
بەڕێز سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر ( فرسەت سۆفی )م بیست بە هۆی کۆڤید-19. هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکی هەولێر، سیاسەتڤانێکی لێهاتوو و دڵسۆزیان لە دەستدا. پاریسیش دۆستێکی بە نرخی لە دەستچوو کە زۆر پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو شارەکە، کە لە ساڵی 2019 ەوە چوارچێوەی پەیماننامەی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو شارەکە دانرا .
لە جیاتی خۆم و هەموو دانیشتووانی پاریس، پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز فرسەت سۆفی دەکەم .
لە گەڵ رێزمدا
ئان هیدالگۆ
پاریس