محەمەدی حاجی محمود بە هەندێك لایانم سەلماند كە یاسا لە كوردستان هەیە

خواكوڕك
 
لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 محەمەدی حاجی محمود، فەرماندەی پێشمەرگە و سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەبەرامبەر سكاڵای گۆڕان گوتی، هەندێك لایەن ماوەیەكی زۆرە ئیدیعای ئەوە دەكەن كە یاسا لەهەرێمی كوردستاندا نییە، بەڵام من پێم سەلماندن كەلەهەرێمی كوردستاندا یاسا هەیە دەلێت بەلێ دادگا دادگای خۆمانە و دەچینە بەردەم دادگا.
 
كاكە حمە هەروەها گوتیشی لە رۆژی 19-6-2015 پێش ئەوەی كۆبونەوە بكرێت و پارتی بخەنە دەرەوە، ئەو رۆژە بڕیار دراوە بە ملیۆن لیتر گاز دابەشبكرێت لەسەر كۆمەڵێك كۆمپانیا كە ناوەكانیشیان هەمووی لەلامە، ئەو كاتەش پەرلەمان و حكومەت هی پێنج حزبەكە بوو.
 
هەروەها كاكە حمە سەبارەت بە چونی بۆ بەردەم دادگا گوتیشی دادگا هی خۆمانە پارێزەرما هەیەو وەڵامیشمان دەبێت، دەبێت ئەو كەسانە بچنە بەردەم دادگا كە باوەڕیان بە دادگا نەبوو، مادام ئێستا ئەوان باوەڕیان بە دادگا هەیە، باوەڕیشیان بەوە هەیە كە سەرۆكی هەرێم هەیەو شوراو یاسا هەیە، ئەوەش لەلای ئێمە كارێكی باشە.
Back to top button