زانا مەلا خالید: لەمەودوا رێگا بە مافیا و بەناو بازرگانەکانی دەرمان نادرێ مامەڵە بە گیانی هاووڵاتیان بکەن.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رێگەی جێبەجێکردنی چەند بڕیارێک لەمەودوا رێگا بە مافیا و بەناو بازرگانەکانی دەرمان نادرێ مامەڵە بە گیانی هاووڵاتیان بکەن.

ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لیژنه‌ی ده‌رمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ بۆ چاكسازی له‌ سێكته‌ری ده‌رمان ده‌رچوون.

راشیگەیاندووە: به‌پێی ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ داهاتوو دڵنیا ده‌بین له‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌گاته‌ ده‌ستی هاووڵاتی و ڕێگا به‌و مافیا و به‌ناو بازرگانانه‌ نادرێت له‌ پێناو پڕكردنی گیرفانه‌كانیان مامه‌ڵه‌ به‌ گیانی هاووڵاتیان بکەن.

Back to top button