جۆ بایدن: باوەش بۆ جیهان دەکەینەوە
لە جەژنی سوپاسگوزارییدا، جۆ بایدن رایگەیاند، پێویستە باوەشمان بۆ جیهان بکەینەوە، نەوەک هێز و توانا سەربازییەکانمان نمایش بکەین.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەمیانهی پێشکەشکردنی وتارێک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا کات و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەمریکییەکان، بۆئەوەی پێکەوە پەیامێکی گەورەتر، نوێتر و ئازایانەتر و پڕسۆزتر لەمێژوی وڵاتەکەیاندا بنوسنەوە.
هاوکات، بایدن داواشی لە خەڵک کرد بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، هەوڵبدەن خۆیان لەکۆبوونەوەی گشتی بپارێزن.
راشیگەیاندووە، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کاریگەر و پێشکەوتو، ئومێدێکی زۆری بەئێمە بەخشیوە، پشودرێژبن و خۆتان مەدەن بەدەست کۆرۆناوە.
لە پێشتریشدا، بایدن رایگەیاندبوو، ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی و دەستھەڵگرتنە لە وتاردانی یەکترناشرینکردن.