بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ نووسینگەی پاسپۆرت-ی چەمچەماڵ دەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسینگەی پاسپۆڕتی چەمچەماڵ بكرێتەوە و یەكەمین پاسپۆڕتیش بۆ كوڕە شەهیدێك دەردەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، نووسینگەی پاسپۆڕت بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییانی چەمچەماڵ لە شارۆکەکە بكرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی (خواکوڕك)، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەكرێتەوە و یەكەمین پاسپۆرتیش بۆ كوڕی شەهێدیك دەبێت باوكی تاقانەی ئەنفال بووە.

بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ كارئاسانی باش بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان و هاووڵاتییانی سنوورەكە دەكات.

Back to top button