کاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانه‌كان ئاشكرا دەكرێت

بەھۆی ھەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکانی بۆ ماوەی مانگێک ڕاگرت و ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەش رایده‌گه‌ێنێت پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ دەست بە دەوام بکرێتەوە.

گولستان باقی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ، چونکە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پەیوەستە بە ڕەوشی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکەن.

گولستان باقی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت، بەر لەوەی کۆتایی بەو وادەیە بێت کە لەلایەن حکوومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت.

لەبارەی قۆناغی 12ی ئامادەییەوە گولستان باقی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕاستە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی زەرەرمەندی یەکەمن لە ڕاگرتنی دەوام، بەڵام چەند پێشنیارێک ھەن بۆ ئەوەی قەرەبووی قۆناغی 12ی ئامادەیی بکرێتەوە، لەوانەش دواخستنی تاقیکردنەوەکانە، بێگومان ھەر بڕیارێک بدرێت بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانە.

Back to top button