وەزارەتی کارەبا : رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دەدرێتە ھاووڵاتیان

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا یەكەم ساڵە بتوانرێت بەو شێوە زۆرە كارەبا لە وەرزی سەرما و گەرمادا بۆ ھاووڵاتیان دابین بكرێت، كە لە ئێستادا رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: لە ساڵی ٢٠١٣ـوە تاوەكو ئێستا یەكەم جارە بتوانین بەو شێوە زۆرە كارەبای نیشتیمانی بدەین بە ھاووڵاتیان، كە لەم مانگە تا ناوەڕاستی مانگ نزیكەی ٢٢سەعات كارەبامان داوە و دوای ١٥ی مانگیش رۆژانە نزیكەی ١٧سەعات كارەبامان داوە، بۆیە لە چاو ساڵی ڕابردوو كە ١٦سەعات كارەبامان داوە، ئەمساڵ كاتەكانی پێدانی كارەبا زیاترن، كە بە گشتی ١٩سەعات كارەبامان داوە.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەشڵێ، بەردەوامین لە چاكسازی، بۆ ئەوەی رێژەی پێدانی كارەبا زیاد بكەین و ئێستاش توانای بەرھەممان دەگاتە ٣ھەزار و٣٠٠ مێگاوات، كە كارەباش زۆر بە باشی و بە یەكسانی بەسەر ھەموو ناوچەكاندا دابەش دەكرێت.َ

دەشڵێ: خۆمان بۆ وەرزی زستان ئامادە كردووە و، بەپێی توانا زۆرترین كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكەین.

Back to top button