داهاتی سلێمانی رادەستی بكرێت حكومەت نزیك دەبێتەوە لە پێدانی مووچە 30 رۆژ جارێك
دوای ئەوەی عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند كە كۆی داهاتەكانی سلێمانی رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكرێت و لە دەروازەكانی بەقاچاخ (كاڵاكان) بێ چاودێری داخل دەكرێت ئەمەش بۆ ئەوەیە كە هیچ داهاتێك نەچێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هیچ داهاتێك لە سلێمانیەوە، ناگەرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا كەس نازانێت چی لێدێت، پێشتریش پارێزگاری سلێمان راگەیاندبوو كە بەهۆی نەبوونی هیچ داهاتێك ناتوانن وەك پێویست خزمەتی شاری سلێمانی بكەن”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە داهاتەكانی سلێمانی ئەگەر بگەرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازیەكانیش بەتەواوی جێبەجێ بكات ئەگەری نزیك بوونەوە هەیە لە پێدانی مووچەی مانگانەی خەڵك لە 30 رۆژ جارێك”.
پێشتر عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندوو كە مانگانە 45 ملیۆن دۆلار تەنها لە دەروازەی باشماغ لەلایان قاچاخچیەكانەوە دەبردرێت،