په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئیدانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن

له‌سه‌ر بنه‌مای ئالۆزیه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، ده‌نگیان له‌ باره‌ی ئیدانه‌كردنی كاره‌كانی توركیایان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و پرۆژه‌‌یه‌ی كه‌ ده‌نگیان له‌ باره‌یه‌وه‌ دا، له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن لوتكه‌ی ئه‌ورووپا خرابووه‌ روو بۆئه‌وه‌ی سزای توركیا بدرێت به‌ بێ دواكه‌وتن، به‌ هۆی ئه‌و له‌شكركێشی و دروستكردنی ئه‌و دۆخه‌ نائارامه‌ی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌، وه‌ به‌ هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی یۆنان له‌ لایه‌ك و وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌ لایه‌كی دیكه‌ دروستكردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ داوا له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا كرا كه‌ پارێزگاری له‌ هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوویان بكه‌ن دژ به‌ كاره‌كانی توركیا كه‌ نایاساین و له‌ هه‌مان كاتدا داوای سزادانی توركیایان كردووه‌.

Back to top button