بەشیر حەداد : کازمی لە هەوڵی چارەسەرکردنە بۆ ناردنی 320 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

 

لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان چەند ڕاستییەک لە سەر تەوەری ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا دەکات

لەمبارەوە د. بەشیر حەداد گوتی : لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بووە بە چۆنیەتی ناردنی 320 ملیار دینار بۆ دابین کردنی مووچەی  ،مووچە خۆرانی کوردستان ، کازمی گوتوویەتی لە گەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆداین بۆچارەسەر کردنی بواری یاسایی کە بتوانین ئەو بڕە پارە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەیین .

بەشیر حەداد هاوکات باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا باسمان لە شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كرد، كازمی دانی بەوەدانا كە زوڵم لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کازمی بە تەمایە کۆدەنگییەک بۆچۆنیەتی ناردنی ئەو 320 ملیار دینارە دروست بکات کە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات

لە کۆتاییشدا لە بارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كە تائێستا پارەی سێ ساڵی گەنمیان لەلایەن حكومەتی عێراقە پێنەدراوە گوتی :  كازمی لە لای ئێمە تەلەفۆنی بۆ ھەردوو وەزیری دارایی و بازرگانی كردووە و ڕایسپاردووە ده‌بێت لەم چەند رۆژەدا كێشەكە چارەسەر بكرێت و هیچ پاساوێکی یاسایی هەڵناگرێت بۆ ڕاگیرانەکەی

Back to top button