یەكێتی داوایەكی گۆڕان لەبارەی كۆبوونەوەی سەركردایەتیان رەتدەكاتەوە

خواكوڕك
دوای وژۆ كردنی رێككەوتننامەی دەباشان, كە بزووتنەوەی گۆڕان زۆرترین رەخنەی ئاراستەی یەكێتی كردووە لەسەر جێبەجێنەكردنی ناوەرۆكی رێككەوتننامەكە, جگە لەوەی كە بزووتنەوەی گۆڕان چەندین جار داوای لە یەكێتی كردووە كۆبوونەوەی هاوبەش بكەن, بەڵام یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گوێ بە داواكاری بزوتنەوەی گۆڕان نادات ناخوازێت كۆببونەوەی سەركردایەتی لەگەڵ گۆڕان بكات لە ئێستادا.
بە پێی زانیارییەكان (خواكوڕك) یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ناخوازێت و خواستی كۆبونەوەی نییە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ، چەند جارێك بزوتنەوەی گۆڕان داوای لە یەكێتی كردووە ،كۆبونەوەی سەركردایەتی گۆڕان و یەكێتی ئەنجام بدرێت ، لەسەر ڕووداو هاوكێشە هەنووكەییەكان ، وە بە تایبەت لێكنزیك بوونەوەی یەكێتی و پارتی كە بووەتە هۆكاری نێگەرانی گۆڕان.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی نزیك لە بوزوتنەوەی گۆڕان زانیویەتی كە گۆڕان لە ئێستادا هیچ هیوایەكی بە رێككەوتنی دەباشان نەماوە تەنانەت لەسەر ئاستی كادرو ئەندامانی ئەو حزبە داواكاری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە دەكرێت.

شایەنی باسە لە 17ی مایسی 2016 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، ڕێكەوتنێكی سیاسییان لە نێوانیاندا بە ئامادەبوونی (مام جلال ) بە واژۆی ( كۆسرەت ڕەسوڵ علی و نەوشیروان مستەفا امین ) لەدەباشان ئیمزا كرد ، ڕێكەوتنی هاوبەشی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە (25) خاڵ پێكهاتووەو تائێستا تەنها خاڵێكی نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە .

Back to top button