مۆڵەتی  چوار رۆژ دەدرێتە گرووپە چەکدارە نایاساییەکانی ناو شنگال

 

ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شنگال لە چەکدارە نایاساییەکان بۆ ماوەی 4 رۆژ ڕادەگیرێت وەک مۆڵەت و دەرفەتێک بۆ دەرچوونی ئەو هێزە چەکدارانەی بە شێوەیی نایاسایی لە ناو شنگال دان

لەمبارەوە عەلی عومەر جێگری پاریزگاری نەینەوا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی ڕایدەگەیەنێت لەو چوار رۆژەدا کە وەک دەرفەتێک بۆ ئەو چەکدارە نایاساییانە دیاری کراوە بۆ چوونە دەرەوە لە شنگال ، ئەگەر بێت و ڕەچاوی ئەم مۆڵەتە نەکەن حوکمەتی عێراقی کاردانەوەی دیکەی دەبێت .

ئەوبڕیارە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بۆ نەینەوا ، بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شنگال لە نێوان حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان دا

Back to top button