بەرپرسێکی حکومەتی عێراق دەستی لە کار کێشاوە
ئەحمەد مەلاتەڵال ، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ، لە رێگەی چەند تویتێکەوە ، دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕادەگەیەنێت .
تەڵال هاوکات لە تویتەر دەنووسێت ئەو ئەرکە ، ئەرکێکی قورس و هەستیارە ، پییان ڕاسپاردم لە ئەستۆی گرم ، بەڵام تێگەیشتنی من جیاوازە لەو پۆستەدا .
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کردووە ، بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی نشتیمان لە بوار و پۆستێکی دیکەدا