بەفر ڕێگایەکی سەرەکی داخست و بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بە هۆی بەفر بارینەوە رێگای زینی وەرتێ داخراو و بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆرانیش هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەفرێكی زۆر لەسەر ڕێگای زینی وەرتێ باریوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست كردووە و ڕێگاكە داخراوە ، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەیین ئەو رێگایە بۆ هاتووچۆ بە کار نەهێنن تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەش و هەوا و پاک کردنەوەی .