سەرۆکی حکومەت بڕیارێک بۆ گرێبەستی پرۆژەکان دەردەکات

 

لە سە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پێناو شەفافسازی و بەرژەوەندی گشتیدا له‌مه‌ودوا واژۆی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ یه‌ك ملیار دینار تێده‌په‌ڕن، له‌ ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گیرێن

بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە رۆژی 22 ی ئەم مانگە دەرچووە، لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە ” راگرتنی واژۆكردنی هەر گرێبەستێك لە لایەن دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە گوژمەی خەمڵێندراوی لە یەك ملیار دینار تێپەڕ بكات”.

هاوکات لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە ، ئەو فەرمانە لە رۆژی 1/12/2020 دەچیتە بواری جێبەجێکردن و هەموو زانیارییەکانی پرۆژەکان لە دوای دیراسەی ورد لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ئەو کات بڕیاری لە سەر دەدرێت بۆ گرێبەست .

Back to top button