حکومەتی هەرێم لە سەری ساڵ گەورەترین هەنگاوی چاکسازی جێبەجێدەکات
دوای ئەوەی یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردن، حكومه‌تی هه‌رێم “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی”، فه‌رمانێك بۆ شەفافیەتی گرێبەستەكان دەردەكات، كه به‌پێی له‌مه‌ودوا واژۆی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له یه‌ك ملیار دینار تێده‌په‌ڕن، له ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ڕاده‌گیرێن و فه‌رمانه‌كه‌ش لە 1ی 12ی ئه‌مساڵه‌وه دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
به گوێره‌ی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم، كە رۆژی 22/10/2020 دەرچووە لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕیاردراوە بە “راگرتنی واژۆكردنی هەر گرێبەستێك لە لایەن دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە گوژمەی خەمڵێندراوی لە یەك ملیار دینار تێپەڕ بكات”.
هه‌ر بە پێی نوسراوه‌كه، ئەگەر گرێبەستێك لە ملیارێك دینار زیاتر بێت، دەبێت بەڵگەنامەكانی كەمگەری، بە شێوەی هارد و سۆفت بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بنێردرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، فه‌رمانه‌كه لە 1/12/2020 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هه‌روه‌ها هەموو زانیاریەكانی پڕۆژەكە و پێشنیازەكانیش بنێردرێت، “دوای دیراسەتكردنی ورد بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی، رەزامەندی دەدرێت بە وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار بە واژۆكردنی گرێبەستەكە”.
هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران رونیكردۆته‌وه، مەبەست لەو فەرمانە ئەوەیە گرێبەستەكان لە بەرژه‌وەندیی گشتی بێت و لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكان بێت.